(ABNA24.com) وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا ( پەنتاگۆن ) باسی راگرتنی راهێنانی فڕۆکەوانانی تورکیا دەکات بۆ فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35.
بەپێی راپۆرتی کەناڵی سکای نیوز ، پەنتاگۆن سەر لە بەیانیی سێشەممە رایگەیاند لە وڵامی لانەکردنەوەی تورکیا لە داوای ئەمریکا بۆ راگرتنی کڕینی سیستمی دژە موشەکی ئێس 400 لە روسیا ، واشنگتۆنیش راهێنانی فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف 35 بە فڕۆکەوانانی تورکیا لە بنکەی ئاریزۆنای راگرتووە .
سەرپەرستی پەنتاگۆن هەینی رابردوو وتبووی : واشنگتۆن تا 31 ی حوزەیران دەرفەت ئەدات بە تورکیا تا لە کڕینی سیستمی بەگری ئێس 400 پاشگەز بێتەوە ، کە ئەم داوایە لە لایەن تورکیاوە لای لێ نەکرایەوە .
بڕیارە روسیا مانگی ژوئەن یەکەم باری ئەم موشەکانە ڕادەستی تورکیا بکات .
/129
١٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٣
News ID: 949906
وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا ( پەنتاگۆن ) باسی راگرتنی راهێنانی فڕۆکەوانانی تورکیا دەکات بۆ فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35.